ZNA-هەولێر ووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكهوتهوه
بزانه له چ شوێنێكه
Kurdistan24 هه‌ولێر 1 كاتژمێر

دیمه‌نێكی رووداوه‌كه
عێراق ناسرییه دیوانیە باشووری عێراق
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دیوانییه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ـی ئایار / مایۆی 2022 رایگه‌یاند، له رووداوێكی هاتووچۆدا 13 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ته‌ندروستی دیوانییه راشیگه‌یاند، له‌م رووداوه‌دا 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، رووداوه‌كه له نزیك قه‌زای "شافعییه"ـی رۆژئاوای ئه‌م پارێزگایه روویداوه.
ته‌ندروستی دیوانییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م رووداوه خه‌ڵكی پارێزگای ناسرییهن.
دیوانییه ده‌كه‌وێته به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و ناوه‌ڕاستی حیلله و سه‌ماوه، 180 كیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
ئەم هەواڵە 847جار خوێندراوەتەوە |