ZNA-هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆدا حەوت کەس کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، ٧-٥-٢٠٢٢، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دیالە رایگەیاند، لە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە باکوری خۆرھەڵاتی بەعقوبە، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون.
یەرچاوەکە گوتیشی: بریندارەکان سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و ئەمەش سێیەم رووداوی ھاوشێوەیە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا.
سەرچاوەکە روونی کردەوە، بەھۆی کاریگەری خۆڵبارین و تیژڕەوی و رێگا ھەڵەکردنەوە رووداوەکان روویانداوە .
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەھۆی ئەوەی رێگای سەرەکی کەرکوک- بەغدا قەرەباڵغە و بە پارێزگای دیالەدا تێپەڕدەبێت، رۆژانە بەرزترین ئاستی تۆمارکردنی رووداوی ھاتوچۆی تێدایە.
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |