ZNA-هەولێر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە رایگەیاند، بەرەباینی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دیالە راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، لە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە باکوری خۆرهەڵاتی بەعقوبە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکان سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و ئەمەش سێیەم رووداوی هاوشێوەیە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا روویدابێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین و تیژڕەوی و رێگا هەڵەکردنەوە رووداوەکان روویانداوە و تا ئێستاش خۆڵبارینەکە جێگەی نیگەرانییە کە ببێتە هۆی روودانی رووداوی هاوشێوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی رێگای سەرەکی کەرکوک- بەغدا قەرەباڵغە و بە پارێزگای دیالەدا تێپەڕدەبێت، رۆژانە بەرزترین ئاستی تۆمارکردنی روودانی هاتوچۆی تێدایە.

ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە |