English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌یه‌ك كۆنگریسمان پێشتر دژ به‌ تورکیا بوون، هه‌ڵوێستیان گۆڕیوه‌
2022-05-07 [10:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ژمارەیێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کە پێشتڕ دژی فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا بوون ئێستا هەڵویستیان گۆڕیوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی  Defense Newی ئەمەریکی، ژمارەیەکی زۆر لە کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا ئەوانەی پێشتر دژ بە فڕۆشتنی چەک بوون بە تورکیا، ئێستا لە هەڵوێستەکانی پێشوویان پاشەکشەیان کردووە و رەزامەندییان دەربڕیوە فڕۆکەی جۆری  F-16ی ئەمریکی بە تورکیا بفرۆشرێت.

ئەو پێگە ئەمریکییە باسی لەوەش کردووە کە رۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و ئەو دیبلۆماسییەتەی ئەنقەرە لە پرسەکەدا گرتوویەتییەبەر، جێگای رەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکایە.

لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا هاتووە: بەشێک لە کۆنگرێسمانەکان باسیان لەوەکردووە کە ئیدارەی جۆبایدن پێیوایە فرۆشتنی فڕۆکەی F-16  بە تورکیا لەبەرژەوەندی ئاسایشی ناتۆ و ویلایەتە یەکگرتووەکاندایە و رۆڵی ئەرێنیشی دەبێت لە بەردەوامی پشتیوانی تورکیا لە ئۆکرانیا.

پێگەکە لێدوانێکی گریگۆری میسکی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکای گواستۆتەوە کە وتویەتی: ئێمە پێویستمان بە گفتوگۆ و کارکردنە لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی تر بۆئەوەی لەدژی رووسیا هاوکاریمان لەگەڵدا بکەن.

ئەوەشی وتووە: تورکیا هەندێک هەنگاوی درووستی ناوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک بابەتە هەیە جێگای نیگەرانیمانە، بەڵام بوارگەلێکی زۆر هەیە دەتوانین بەیەکەوە لەگەڵ تورکیا کاری تێدا بکەین.

لای خۆیەوە، جیم ریش ڕێبەری کۆمارییەکان لە لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاندووە: لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لایەن لەبارەی فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بەتورکیا قسەم کردووە،  دەرکەوتووە کە تورکیا بەڵگەی بڕواپێهێنەری هێناوەتەوە بۆئەوەی ئەو جۆرە فڕۆکەیەی پێ بفرۆشرێت، هەرچەندە من لای خۆمەوە بەئەرێنی سەیری بابەتەکە دەکەم، بەڵام لەهەمان کاتیشدا بەتەواوەتیی گەشبینیش نیم.

هەروەک ئادەم سمیس سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران باسی لەوەکردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێویستی بە بوونی پەیوەندییە لەگەڵ تورکیادا، دەبێت بۆ درووستکردنەوەی ئەو پەیوەندیانە ڕێگایەک بدۆزرێتەوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad