English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ماوه‌كانی داهاتوو مانگگیرانی ته‌واو رووده‌دات
2022-05-08 [08:30 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی ئاشكرای ده‌كات، له‌ رۆژانی داهاتوو مانگگیرانی ته‌واو رووده‌دات و به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی جیهانیش ئه‌و رووداوه‌ فه‌له‌كییه‌ ده‌بینن.

رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی رایگه‌یاند، رۆژی 16ـی ئایار / مایۆی 2022 مانگگیرانی ته‌واو رووده‌دات، سه‌ره‌تا به‌  مانگیرانی نیمچه‌یی ده‌ستپێده‌كات (ئه‌سته‌مه‌ ببینرێت، ته‌نیا ده‌بێت كه‌شوهه‌وا پاك بێت)، پاشان مانگگیرانی به‌شی و دواجار ده‌چێته‌ قۆناغی مانگگیرانی ته‌واو.

ئه‌و رۆژنامه‌ ئیماراتییه‌ راشیگه‌یاند، رووداوی مانگگیران رۆژی 16ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان ده‌بینرێت، له‌وانه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا، ئه‌وروپا، ئه‌فریقیا، ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور و زه‌ریای هێمن.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌واوی قۆناغه‌كانی مانگگیران‌ 5 كاتژمێر و 19 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت، كاتژمێر 06:29 خوله‌كی به‌یانی له‌ عێراق هه‌رێمی كوردستان مانگگیران ده‌بینرێت.





ئەم هەواڵە 1642جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad