ZNA- هەولێر
وەزارەتی بارزگانی عێراق رایگەیاند، بۆ خۆپارێزیی لە مەترسیەکانی دروستبونی قەیرانی ئابوری جیهان، بڕی سێ ملیۆن تەن گەنم عەمبار دەکەن، نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش بۆ ٧٥٠ هەزار دینار بەرزکراوەتەوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بە یاسایی پاراستنی خۆراک، رێگە بە وەزارەتی بازرگانی دەدرێت بڕی سێ ملیۆن تەن گەنم عەمبار بکات.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی کەمبوونی بەرهەمی گەنم لە ئەمساڵدا لە هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئوستوڕالیا برێکى زۆر گەنمیان هاوردەکردووە.
ئاشكراشی كردووە، دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە بڕی پێویستی گەنم هەیە، هەروەها وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ تائێستا بەباشی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا ٣٠٠ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، دەشلێت، ئەو عەمبارکردنە بۆ پارێزگاریکردنی عێراقە لە هەر مەترسیەک لەکاتی دروستبوونی قەیرانی ئابوری لە جیهاندا.
ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە |