English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرێبەستی ریال مەدرید بۆ مپاپێ ئاشکرا کرا 
2022-05-08 [02:24 AM]

ZNA- ھەولێر 


سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان راستی ئەو گرێبەستەیان ئاشکرا کرد کە یانەی ریال مەدرید پێشکەشی کیلیان مپاپێی کردووە بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی شاھانە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، لە ئاداری رابردووەوە یانەی ریال مەدرید گرێبەستێکی پێشکەش بە مپاپێ  کردووە بۆ ئەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بگوازێتەوە یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، مپاپێ وەک پاداشتی مۆرکردنی گرێبەست نزیکەی ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لەگەڵ مووچەی ساڵانەی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ و ھەروەھا نیوەی داھاتی فرۆشتنی وێنەکانی وەردەگرێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، تا ئێستا بە فەرمی مپاپێ وەڵامی ئەم گرێبەستەی یانەی شاھانەی نەداوەتەوە ، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەھاوینی داھاتوو مپاپێ ببێتە یاریزانی یانەی ریال مەدرید . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad