English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فێرگسۆن ئامۆژگاری رۆنالدۆ دەکات 
2022-05-08 [02:36 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەکەن ، سێر ئەلێکس فێرگسۆن راھێنەری پێشووتری یانەی مانشستەر یونایتد لەگەڵ کرستیانۆ رۆنالدۆ کۆبووتەوە سەبارەت بە داھاتووی یاریزانەکە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ، ئەلێکس فێرگسۆن و کرستیانۆ رۆنالدۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە سەبارەت بە داھاتوو یاریزانەکە لە یانەی مانشستەر یونایتد . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، فێرگسۆن داوای لە رۆنالدۆ کردووە لە یانەی مانشستەر یونایتد بەردەوام بێت و وەرزی داھاتووش یاری بۆ شەیتانە سوورەکان بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، گومان لەمانەوەی رۆنالدۆ ھەیە لەگەڵ یانەی مانشستەر یونایتد ، بەتایبەتی دوای بێ ھیوابوونی لەسەرکەوتنی شەیتانە سوورەکان بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داھاتوو .

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad