English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق.. نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەڵشكانە
2022-05-08 [04:25 AM]

ZNA-ھەولێر


توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق، لە هەڵكشانە و لە پارێزگایەكی تریش حاڵەتی نوێی نەخۆشیەكە تۆماركرا.

فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای بەسرە، رایگەیاند: "یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە بەسڕە تۆمارکرا، توشبووەکە لە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی 20 ساڵە".

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا هەشت حاڵەتی مردن و 41 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری عێراق تۆمار کراون، یەکێک لە حاڵەتەکانی مردن لە کەرکوک بووە.

سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند : "ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ عێراق نوێ نییه‌ و تا ئێستا 41 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ هه‌موو عێراق تۆمار كراون و هەشت كه‌سیش به‌و‌ ڤایرۆسه‌‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌".

گوتیشی: "ئه‌مساڵ رێژه‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە بە به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو به‌رز بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ داوای له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد هۆشیاری له‌باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌".

تای خوێنبەربون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبوون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.





ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad