English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Uncharted لە سینەماکانی جیهاندا
2022-04-28 [06:51 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی Uncharted لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 18 شوباتی رابردوو لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی 392 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 146 ملیۆن دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 246 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای سۆنییە، تێیدا مارک وێلبێرگ و تۆم هۆلاند رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و ناوەڕۆکێکی سەرکێشی، کۆمێدیا، دراما و ئەکشنی هەیە.

بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە چەند جارێک بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا، بڕیاربوو لە کانوونی یەکەمی 2020 بڵاوبکرێتەوە، دواتر بۆ ئازاری 2021 دواخرا، پاشان بۆ 16 تەممووزی 2021 دواخرا، دوایین جاریش بۆ ئەمساڵ بوو.

چیرۆکی فیلمەکە لە زنجیرە یارییەکی ڤیدیۆیی وەرگیراوە و رۆبن فیشلەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad