ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی Morbius لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 1 نیسانی 2022 بڵاوکرایەوە، داهاتی یەکەم هەفتەی لە سینەماکانی 161 ملیۆن و 470 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکا 71 ملیۆن و 470 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 90 ملیۆن دۆلارە. ئەم بەرهەمە ترسناکە باس لە زانایەکی زانستی کیمیا بەناوی مایکل مۆربیۆس دەکات و ئەرکی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکی دەگمەنی لە خوێندا پێدراوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad