English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران: حکوومەتی رەئییسی پارەی بێ‌پشتیوانی زۆری چاپ کردووە
عەبدولناصر هیمەتی، سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران
2022-05-09 [12:33 PM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی گرانی و هەڵاوسانی ئەم دواییانە، چاپ‌کردنی لە ڕادەبەدەری پارەی بێ پشتیوان له‌لایەن کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسییە. عەبدولناسر هیممەتی لە کابینەکەی حەسەن ڕۆحانیدا سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بوو. ئەو بە ئاماژە کردن بەوەی حکوومەتی ڕەئیسی تەنیا لە ماوەی هەشت مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ١٤٢ هەزار ملیار تومەن پارەی بێ پشتیوانی چاپ کردووە، ڕایگەیاند، حکوومەتی ڕەیسی شیاوی ئەوەیە نازناوی سوڵتانی چاپ‌کردنی پارەی پێ بدرێت. بە گوێرەی نوێترین ئاماری بانکی ناوەندیی ئێران، لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئیبراهیم رەئیسیدا ڕادەی نەختینە لە ئێران 360 هەزار ملیار تومەن زیادی کردووە و ئەمەش هەڵاوسان و گرانیی لە ڕادەبەدەری سەرجەم کەلوپەلەکانی لێ کەوتووتەوە.



ئەم هەواڵە 1693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad