هەولێر : ZNA
لە بری خواردنی دەرمان دەتوانرێت سوود لە چەوری ماسی و زەردێنەی هێلکە ببینرێت کە جێگرەوەی ڤیتامینەکە دەبن لە جەستەدا. ئەو پسپۆرە بە ئاژانسی نوفوستی روسی راگەیاندووە، هەندێک ماددەی خۆراکی دەبنە جێگرەوەی ڤیتامین دی و پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی زیاد بکرێت، وەک ماسی سەلەمون و تونە و سەردین لەگەڵ زەردێنەی هێلکە. وتوویەتی "هەندێک لە بەرهەمەکانی شیر و شەربەتی خەست دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی، ئەگەرچی ئەمانە بە تەواوی ڤیتامینەکە بۆ جەستە دابین ناکەن، هەر بۆیە دەتوانرێت ماسی بۆ ژەمەکانیش دابنرێت". ئەو پسپۆڕە روونیکردووەتەوە، هەر کەسێکی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە بڕی ٤٠٠ بۆ ٨٠٠ یەکەیە لە ڤیتامین دی، ئەو کەسانەشی تەمەنیان لەسەرو پەنجاکانەوەیە پێویستیان بە بڕی ٨٠٠ بۆ ١٠٠٠ یەکەیە بۆ بەهێزبوونی ئێسکیان
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad