English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ژینگەی عێراق یک ملیۆن درەخت دەنێژێت
2022-05-09 [09:34 AM]

​ZNA – هەولێر


حکوومەتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین یک‌ملیون نەمامی درەخت دەنێژێت.

رۆژنامەی "ئەلسەباح" بڵاوی‌کردەوە وەزارەتی ژینگەی عێراق بە مەبەستی کەم‌کردنەوەی شوێنەواری خۆڵبارین، یەک ملیۆن درەخت لە بیابانان دەنێژێت.

لە درێژی ئەم هەواڵە‌دا هاتووە هەروەها حکوومەتی عێراق هاووڵاتیان هان دەدات لە نزیک ماڵ و شوێنی تیجاری نەمام بنێژن و کەڵک لە ئاوی ژێرزەوی وەربگرن.

وەزارەتی ژینگەی عێراق چاوەڕوانە لە کۆتایی ئەمساڵ‌دا ئەنجامی ئەم دارچاندنە ببینێت.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا عێراق تووشی شەپۆلێکی گەورەی خۆڵبارین بووە و وەزیری ژینگەش دەڵێت سەرچاوەی ئەم خۆڵبارینانە لە دەرەوەی عێراقە.

لە لایەکی دیکەوە چاودێرانی بواری ژینگە دەڵین گۆڕێنی رێڕەوی ئەو رووبارانەی لە وڵاتانی دراوسێوە دڕژێنە نێو عێراق، بووەتە هۆی زۆربوونی بیابان و هەستانی تۆزی زیاتر لە زەوی.





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad