|
ZNA : هەولێر قاوە ئەگەر بە بڕی گونجاو و لە کاتی گونجاو و بەپێی تەمەن و تەندروستی مرۆڤ بخورێت سودی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ. قاوە هۆکارە بۆ زیادکردنی چالاکی مێشک و تەرکیز زیاد دەکات و دەبێتە هۆى رەواندنەوەی خەو لە چاوەکان، مەترسی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە و چەوری گورچیلە کەم دەکات. جگە لەمانەى سەرەوە، قاوە دەبێتە هۆى کەمکردنەوەی شێرپەنجەی جگەر، هەروەها یارمەتی دەرە بۆ کەمکردنەوەی رادەی گرژی و هەست بە نائومێدی کردن، یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و هەرس رێکدەخات و چالاککەرە بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی وەرزش دەکەن. قاوە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کێش و ئازاری جەستە و رێگرە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، چونکە کافائین میزهێنەرەو بەهۆیەوە بەرد و لم فڕێ دەدات، گرفتی سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی کەم بوونی رۆشتنی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانەدا و سوڕی خوێن چالاک دەکات. - قاوە پێویستە رۆژانە بۆ مرۆرڤی تەندروست ( ١ -٣ ) کوپ زیاتر نەخوات. - نابێت مناڵی خوار (١٥) ساڵ بیخوات. - ئەو کەسانەی پەستانی خوێن یان بەرزە یان نەخۆشی دڵیان هەیە نابێت قاوە. بخۆن. - ئەو کەسانەی کێشەی گەدەو ڕیخۆڵەیان هەیە نابێت بیخۆن لەبەر بوونی کافایین. - لە تەمەنی سەرو (٤٠) ساڵ نابێت رۆژانە لە دوو کوپ زیاتر قاوە بخورێت. زیانەکانی قاوە ئەگەر بە بڕی زۆر بخورێت. -بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و سەر ئێشە. - دەبێتە مادەیەکی ژەهراوی و کۆئەندامی دەمار دەهەژێنێت. - دەبێتە هۆی کەم خەوی و لەرزین و گرژوونی ماسولکەکان و شێواوی لە قسەکردن دا. - دەبێتە هۆێ خێرا لێدانی دڵ. - دڵ تێکهەڵهاتن و کەمی حەوانەوە. - زۆر میزکردن..
ئەم هەواڵە 1609جار خوێندراوەتەوە |