English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەزەندە دەکرێت کۆی دانیشتوانی عراق زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەس بێت
2022-05-10 [10:44 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێی‌وایە کۆی دانیشتوانی عێراق ٤٠ ملیۆن کەس بێت. عەبدولزەهرا هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی خەمڵاندنی ئەم وزارەتخانەیه ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤١ ملیۆن کەسە و لەم رێژەیە٥٠.٥ لە سەیان پیاو و ئەوانی دیکەیان ئافرەتن. هینداوی گوتی گەشەی دانیشتوان ساڵانە ٢.٦ لەسەدە و بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی لەدایکبوون ملیۆنێک و ٢٥٨ هەزار و لە ساڵی ٢٠٢١یش ملیۆنێک و ٢٨٤ هەزار منداڵ لە دایکبوون. راگەیاندنی ئەم رێژەیەی دانیشتووانی عێراق لە کاتێکدایە دەستەڵاتی یەک لەدوای یەکی عێراق بە هۆی سیاسیەوە خۆ لە بەڕێوەبردنی سەرئەژمێری گشتی دەبوێرن.



ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad