English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانە دەرونییەکانی کەمیی ڤیتامین D
2022-05-10 [01:18 AM]

ZNA : هەولێر


کەمیی ڤیتامینی D یەکێکە لە بڵاوترین کێشە تەندروستییەکانی هەمو جیهان کە زیاتر لە یەک ملیار کەس بە دەستییەوە گرفتارن. هەر چەنده کەمیی ڤیتامینی D بە کێشەکانی ئێسک و جومگە و وەرینی قژ ناسراوە، بەڵام دوا توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە کە کەمیی ڤیتامین D کۆمەڵێک دەرئەنجام و لێکەوتەی دەرونیشی هەیە كە دكتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک خستویەتییەڕو. هەڵبەت وەک زانراوە کە ڤیتامین D وەکو هۆرمۆنە ستیروێدەکان کاردەکات کە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە گەشە و هاوسەنگیی مێشک و پاراستنی چالاکیی کۆئەندامی دەمار، لەبەرئەوەی کاریگەریی هەیە لەسەر دروستبون و ڕشتنی هەندێک گوازراوەی دەماری وەکو سیڕۆتین و دۆپامین. گرنگترین نیشانە دەرونییەکانی کەمیی ڤیتامین D: 1. خەمۆکی هەر چەندە ئەو کەسانەی توشی خەمۆکی دەبن ڕێژەیەکی زۆریان کێشەی کەمیی ڤیتامین Dیان هەیە، بەڵام ئێستا دەرکەوتوە کە کەمیی ڤیتامین D بۆ ماوەیەکی دورودرێژ، یەکێکە لە هۆکارەکانی توش بون بە خەمۆکی. 2. خەمۆکیی وەرزی کە زیاتر لە وەرزی پایز و زستان بڵاوە و بەوە جیادەکرێتەوە کە لەو وەرزانەدا توشی کۆمەڵێک کەس دەبێت و لە نیشانەکانی دەتوانین ئاماژەبکەین بە تێکچونی مەزاج، بێهێزی، بێ تاقەتی، خەواڵویی و نوستنی زۆر. 3. نەخۆشیی شیزۆفرینیا تاوەکو ئێستە هۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام هەندێک توێژینەوەی تازە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە کەمیی ڤیتامین D بۆ ماوەیەکی دورودرێژ ئەگەری توشبون زیاتربکات. 4. نەخۆشیی ئێم ئێس (Multiple seclerosis): کە نەخۆشییەکە لە ئەنجامی تێکچونی کۆئەندامی بەرگرییەوە توشی مرۆڤ دەبێت و کاریگەری زۆری هەیە لە سەر کۆئەندامی دەمار و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەدۆزراوەتەوە بەڵام نوێترین لێکۆڵێنەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمیی ڤیتامین D ڕەنگە ئەگەری توشبوون زۆرتربکات. دیارە سەرچاوەی سەرەکی بۆ ڤیتامین دی بریتی یە لە تیشکی خۆر، لە کوردستان ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک كاتژمێر لە نێوان (10 بەیانی بۆ 4 ی پاش نیوەڕۆ) و هیچ خواردنێک بڕی پێویست لە ڤیتامین دی بۆ جەستە تێدا نییە یان لەڕێگەی زیادکردنی ڤیتامین D بۆ ناو کۆمەڵێک خۆراک یان لە ڕێگای تەواوکەری خۆراکییەوە.





ئەم هەواڵە 1768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad