English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار کرا
2022-05-10 [02:06 AM]

ZNA : رهەولێ


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر راگەیاند، یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی راپەڕین لە هەولێر تۆمارکرا. رۆژی سێشەممە 10-5-2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر راگەیێراوێکی لەبارەی یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە و دەڵێت، تووشبووەکە لە نەخۆشخانەی راپەڕین پشکنینەکەی دەرچووە و تەمەنی 17 ساڵە. ئەمە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێت، تەندروستیی هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات "تووشبووە گومانلێكراوەكەی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی راپەڕین پشكنینەكەی دەرچووە و دەركەوتووە كە تووشی پەتاكە نەبووە." تەندروستیی هەولێر راشیدەگەیێنێت کە دوای پشکنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی دەرکەوت کە ئەو "ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی 17 ساڵە، ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە." رۆژی 7-5-2022 دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند کە گومانلێکراوێک هەیە و سامپڵی خوێنی لێ وەرگیراوە و گوتیشی گومانلێکراوەکە "منداڵێکی تەمەن دوو ساڵە کە لە نێوەڕاستی عێراقەوە هاتووە، گوماندەکرێت هەڵگری تای خوێنبەربوون بێت، بۆ ئەو مەبەستە لە نەخۆشخانەیە و لە لایەن پزیشکەوە چاودێریی دەکرێت و سامپڵی خوێنی لێ وەرگیراوە." ئەوەی ئەمڕۆ تەندروستیی هەولێر وەک یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆماریکردووە تەمەنی 17 ساڵە. لە عێراق نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بڵاوبووەتەوە کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە، تاوەکو ئێستا لە چەندین شار و شارۆچکەی عێراق تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون. رۆژی 1-5-2022 یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک راگەیێنرا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، تووشبووەکە گۆشتفرۆشە و کەرەنتین کراوە. تەندروستیی کەرکووک بۆ رێگری لە تۆمارکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و دواتر بڵاوبوونەوەی، جیا لە لیژنە مەیدانییە هاوبەشەکان، لیژنەیەکی تەندروستیی پێکهێنا لە نەخۆشخانەکان بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیی خەڵک.





ئەم هەواڵە 1603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad