English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە 
2022-05-10 [04:29 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدرید گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکەی بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە نوێبکاتەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یانەی ریال مەدرید گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یاریزان ناتشۆ فێرناندێز بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٤ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی ناتشۆ لەگەڵ یانەی شاھانە لە ھاوینی ٢٠٢٣ تەواو دەبێت ، بەڵام بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات ، یانەی شاھانە بڕیاریدا بۆندەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش نوێبکاتەوە . 
ناتشۆ لەکاروانی وەرزشی خۆی ١٩ نازناوی لەگەڵ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 1762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad