English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان
2022-05-10 [05:02 AM]

ZNA_ هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌مە له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا به‌شی ڕاوێژكاری شكان و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرنجسی هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری شاری هەولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌

كه‌ لە ئێستادا بەشی ڕاوێژکاری شکان و نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی خراوتە خزمەت هاووڵاتییان لە بەیانیاندا.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ سوود وەرگرتنی هاووڵاتییان لە خزمەتگوزارییە پزیشکییە تەندروستییەکان،

بەشی ڕاوێژکاری شکان و نەشتەرگەری گشتی لە پێشوازی نەخۆشان دەبێت بە پزیشکی پسپۆڕی شکان و نەشتەرگەری گشتی لەنێو نەخۆشخانەی ئیمرجنسی.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییان دوای وەرگرتنی ئیحالە لە بنکەی تەندروستییەکان لەنێو گەڕەکەکان، ده‌توانن بۆ چارەسەر سەردانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی ئیمرجنسی بکەن.





ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad