ZNA_ هەولێر پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین له پارێزگاكانی عێراق ده‌ستی پێ كردووه و به‌گوێره‌ی كه‌شناسی عێراق شه‌پۆڵه‌كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له ئاسمانی شاره‌كان ده‌مێنێته‌وه.
كه‌شناسی عێراق ئاشكرای كرد كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌پۆڵه‌كه گه‌یشتۆته پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئێستاش به‌ره‌و ناوچه و پارێزگاكانی تری باشووری عێراق به‌ڕێوه‌یه.
كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات شه‌پۆڵه‌كه له ته‌واوی ئاسمانی عێراق بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وامی هه‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه شه‌پۆڵه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش وه‌ك شه‌پۆڵه‌كانی تر چڕ ده‌بێت و مه‌ودای بینین به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور زۆر كه‌م ده‌بێت.
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |