ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەری مەکسیکی، سەلما حایک، لە بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی " Magic Mike" بەشدر دەبێت. ئەو ئەکتەرە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکە لە لەندەن لەگەڵ ئەکتەری سینەمایی چانینگ تەیتەم بینراوە. ئەو خانمە ئەکتەرە لە جێگەی ئەکتەری بەریتانی، ساندی نیوتن رۆڵدەگێڕێت کە بڕیاربوو رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا بگێڕێت، بەڵام لە دوای 11 رۆژ وێنەگرتنی زنجیرەکە، لە بەشداربوون تێیدا پەشیمان بووەوە. بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەم و دووەمی دێت، یەکەم بەشی لە 2012 بڵاوکرایەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad