English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج باشترین خۆراك بۆ چارەسەری كەمی ئاسن
2022-05-11 [09:25 AM]


كەمیی ئاسنی خوێن كاتێك رودەدات كە خرۆكە سورەكانی خوین لە جەستەدا كەمدەكەن، ئەمەش وادەكات بڕێكی كەمتر ئۆكسجین بچێتە ناو خوێنەوە، چونكە خرۆكە سورەكان بەرپرسن لە گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ ئەندامەكانی لەش. بە چەند خۆراكێك كە ماڵپەری onlymyhealth بڵاویكردوەتەوە دەتوانیت چارەسەری كەمخوێنی بكەیت. 1. مۆز رۆژانە خواردنی دو مۆز یارمەتی چارەسەركردنی كەمیی ئاسن دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، فۆلیك ئەسید، پۆتاسیۆم و ئاسن. 2. سپێناغ سەرچاوەیەكی زۆر باشی ئاسنن، دەتوانیت رۆژانە بیكەیت بە بەشێك لە سیستمی خۆراكیت. 3. خورما و مێوژ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و ئاسن، جگە لەوەش سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكەن. 4. پرتەقاڵ و شلیك بێگومان بۆ بەدەستهێنانی ئاسن و سود وەرگرتن لەو ئاسنەی لە ڕێگەی خۆراكەوە بەدەستی دەهێنیت پێویستت بە ڤیتامین C هەیە، باشترین سەرچاوەش بۆ ئەمە پرتەقاڵ، شلیك و میوە مزرەكانە. 5. كونجی بەتایبەتی كونجی رەش، سودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە، دەتوانیت مشتێك كونجی بكەیتە ناو پەرداخێك ئاو و بۆ شەو و رۆژێك جێی بهێڵیت، پاشان شەوان و بەیانیان بیخۆیتەوە.





ئەم هەواڵە 1654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad