|
ZNA : هەولێر خۆراکی ته‌ندروست له ئێستادا به یه‌کێک له بنه‌ما سه‌رکیه‌کانی خۆپاراستن و چاره‌کردنی نه‌خۆشییه‌کانی ئێسک و جومگه و ماسولکه‌کان داده‌نرێت وێنه‌ی هه‌مو نه‌خۆشیه‌کانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی وه‌رزش ڕۆژانه و دورکه‌وتنه‌وه له شه‌ونخونی و دابه‌زاندی کێش له‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون. دکتۆر هه‌ڤین کەمال شاه، پسپۆڕی بەنج و ئازار شکاندن باشترین جۆره‌کانی خۆراکی بۆ ئازاری پشت و جومگه‌کان بڵاوكردوەتەوە. 1. میوه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی یه‌کان وه‌ک قه‌یسی و شلێک و کاڵه‌ک، گێلاس، مۆز، مزره‌مه‌نییه‌کان وه‌ک پرته‌قاڵ و نارنج و لالەنگی، تو و توتڕک، ئۆڤۆكادۆ. 2. سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان، وه‌ک که‌له‌رم و سپێناخ و بڕۆکلی و مه‌عده‌نوس، هه‌روه‌ها سه‌وزه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی یه‌کان وه‌ک بیبه‌ری زه‌رد و گێزه‌ر، له‌گه‌ڵ بیبه‌ری سور. 3. ماسی سه‌لەمون و سه‌ردین و تونه. 4. پاقله‌مه‌نی یه‌کان وه‌ک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک له‌گه‌ڵ هێلکه و شیری که‌م چه‌وری. 5. فستقی سودانی و کاژۆ و گوێز و بادام. 7. نه‌عنا و چه‌وه‌نده‌ر. 7. زه‌رده‌چه‌وه، زه‌نجه‌فیل، دارچینی، چای سه‌وز، بیبه‌ری تون، زه‌یتی زه‌یتون. ئه‌و خۆراکانه‌ی له ئینزیلاق و سه‌وه‌فان و پشت ئێشه و نه‌خۆشی جومگه‌کان پێویسته نه‌خورێن یان که‌م بکرێنه‌وه: 1. شه‌کر و ئه‌و خۆراکانه‌ی شه‌کری دروستکراوی تێدایه وه‌ک سارده‌مه‌نی و شیرینی و خوادنه‌وه گازییه‌کان و خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌کان. 2. خۆراکی ناو قتو وه‌ک گۆشت و ماسی قتو؛ هه‌روه‌ها گۆشتی ئاماده‌کراوی وه‌ک به‌رگر و ستیک وکه‌نتاکی و باسترمه. 3. به‌کار نه‌هێنانی ڕۆنی ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دره‌جی ڕوه‌کی بۆ چێشت لێنان. 4. خواردنی سوێر
ئەم هەواڵە 1897جار خوێندراوەتەوە |