ZNA : هەولێر
مەیینی خوێن ڕێگری ئەکات لەبەردەوامبوونی بەربوونی خوێن لە شوێنی زامدار، بەڵام لە لولەکانی خوێندا دەبێتە هۆی گیرانیان و دروستبوونی جەڵدە،ئەمانەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکن بۆ خۆپاراستن لە مەینی خوێن لە جەستەدا: -هەموو ڕۆژێک وەرزش بکە: هەوڵبدە ڕۆژانە ٣٠ خولەک بەپێ بڕۆیت،ئەمە یارمەتی زیاتر جوڵانی خوێن دەدات. -ڕۆژانە لانی کەم ٨ پەرداخ ئاو بخۆرەوە:خواردنەوەی ئاو یارماتیدەرێکی باشە بۆ سوڕی خوێن. -هەوڵبدە زەیتی زەیتون لە دروستکردنی خواردنەکانتدا بەکاربێنیت: زەیتی زەیتون رێگری دەکات لە گیرانی ملوولەکانی خوێن. -پارێزگاری لە زیادبوونی کێشی لەشت بکە:زیادبوونی کێش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروستبوونی خوێنی مەییوی مەترسیدار. -چەند ڕۆژ جارێک شەربەتی مێوژ بخۆرەوە: هۆکارێکی گرنگە بۆ زیادبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن. -دارچینی بکەرە ناو چا و خواردنەکانت: دارچینی سودێکی زۆری هەیە لە دابەزاندنی فشاری خوێن. -خواردنی هەنگوین و ئەنەناس بۆ ڕێگری لە مەینی خوێن بەسوودە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad