ZNA - ههولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە شاری مەراکیش ناوەڕاستی مەغریب ساز دەکرێت و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەشداری تیایدا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردەوە کە فوئاد حوسێن لە بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکاوە، گەیشتووەتە شاری مەراکیش ناوەڕاستی مەغریب بە ئامانجی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گوتەیەک پێشکەش دەکات و قوربانییدانەکانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژبە داعش دەخاتەڕوو، ھەروەھا پاڵپشتی عێراق بۆ ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و شانە نووستووەکانی دووپات دەکاتەوە.
دوێنێ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنگرەی بڕۆکسل تایبەت بە ئایندەی سووریا و ناوچەکە گەیشتبووە بەلجیکا.
ئەم هەواڵە 799جار خوێندراوەتەوە |