English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق تۆپبارانەکەی ناوچەی سیدەکان لەلایەن ئێرانەوە ئیدانە دەکات
2022-05-11 [04:18 AM]

ZNA - ھەولێر



لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "حکومەتی عێراق تۆپبارانەکەی ئێران بۆ سەر ژمارەیەک پێگەی ناوچەی سیدەکان لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات".

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا ھاتووە، "جەخت لە ناوەڕۆکی دەستوور دەکەینەوە، بەوەی کە نابێت خاکی عێراق بکرێتە بارەگا یانیش دەروازەیەک بۆ ھەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ".

دووپاتیشیکردەوە، "بۆ بەردەوامی رووبەڕووبوونەوەی تەحەدیاتەکان، بەتایبەتیش ئەمنییەکان، پێویستە لەسەر بنەمای پارێزگاریکردن لە سەروەری عێراق و بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، پابەندی دیالۆگ و گفتوگۆ بن".
 





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad