English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خلێفی لەبارەی ئێمباپێبۆمبەکەی تەقاندەوە
2022-05-11 [04:30 AM]

ZNA - هەولێر


ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، جارێکی دیکە گۆمەکەی شڵەقاندەوە و رایگەیاند "کیلیان ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێکردووەتەوە".

 

ماوەی گرێبەستی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هاتووە و لە هاویندا دەتوانێت بەبێ بەرامبەر بچێتە یانەیەکی دیکە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆر لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە یاریزانەکە لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رێککەوتووە بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانی.

 

بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، خلێفی کۆبوونەوەکانی دەستەی یانەکانی ئەوروپا لە مەدریدی قۆستەوە بۆ ئەوەی دووپاتیبکاتەوە کە ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێکردووەتەوە.

 

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە لێدوانەکەی خلێفی هاوکات بوو لەگەڵ بوونی ئێمباپێ لە مەدرید، کە بە یاوەری ئەشرەف حەکیمی هاوڕێی بە گەشتێکی دوو رۆژی سەردانی مەدریدی کرد و گەڕایەوە پاریس، بەبێ ئەوەی هۆکاری گەشتەکە دیاربکرێت.

 

هەندێک سەرچاوەی نزیک لە کیلیان ئێمباپێ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دۆسیەی ئێمباپێ تاوەکو 30ـی مانگی داهاتوو بەکراوەیی دەمێنێتەوە و ئەوکات رادەگەینێت کە لەگەڵ پاریس سانجێرمان گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە یان دەچێتە ریال مەدرید.

 

ئێمباپێ لە هاوینی ساڵی داهاتوودا، ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتاییدێت، کە تاوەکو ئێستا بەتەواوی بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە، کە یانەکەی دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و ئەویش بەپێی راپۆرتەکان نیازی رۆیشتنی هەیە، بەتایبەت کە ماوەیەکی زۆرە ناوی بە یانەی ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە.

 

هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و لە هاوینی داهاتوودا بەبێ بەرامبەر دەچێتە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کە بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئێمباپێ بە پۆچێتینۆی گوتووە "من گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە و لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا هیچ پەیوەندییەکم بە پاریس سانجێرمانەوە نامێنێت".

 

ئەگەرچی لەم هاوینەدا ئێمباپێ بەئاشکرا داوای لە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کرد کە رێگەی پێبدەن بڕواتە ریال مەدرید و بەرپرسانی ئەو یانەیەش بەفەرمی لەسەر ئەو پرسە دانوستاندنیان لەگەڵ یانەی پاریسی کرد، بەڵام دەرئەنجام یاریزانەکە لە یانەی خۆی مایەوە

 

رووداو 





ئەم هەواڵە 1429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad