English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بازرگانیی عێراق: 500 ملیار دینار بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیاران تەرخانکراوە
2022-05-11 [06:45 AM]

ZNA:هەولێر


وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند بڕی 500 ملیار دینار، وەک شایستەی دارایی بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران تەرخانکراوە.
 
رۆژی دووشەممە 09-05-2022 عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا تەرخانکردنی 500 ملیار دیناری وەک شایستەداراییەکانی جووتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵی بە بازاڕکردنی گەنم راگەیاند و گوتی: "ئەو بڕە پارەیە دەبێتە هۆی سەرخستنی وەرزیی بە بازاڕکردن و زیادکردنی میکانزمەکانی بەردەوامی بە بازاڕکردن لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگادا".
 
جبووری روونیکردەوە، ئەم وەرزەی بەبازاڕکردن سەرکەوتنی گەورەی بەخۆە بینیوە لە رێگەیەوە جووتیاران بڕێکی زۆر دانەوێڵە رادەست دەکەن، کە رۆژانە گەیشتووەتە زیاتر لە 50 تۆن.
 
پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەو مانگەوە تائێستا بڕی دانەوێڵەی رادەستکراو لەلایەن جووتیارانەوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 400 هەزار تۆن، بڕەکەش بەردەوام زیاد دەکات، ئەویش بە هۆی کردنەوەی ناوەندی نوێی وەرگرتن لە بەغدا و ئەنبار و سەلاحەددین.
 
محەممەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەش راگەیاند،  هەر جووتیارێک زووتر بەرهەمەکەی رادەست بکات، ئەوا پارەکەی زووتر  پێدەدرێت، کە لە هەفتەیەک تێناپەڕێت.





ئەم هەواڵە 1720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad