هەولێر : ZNA
ئەوەی تێبینی دەکەم ئەم نەخۆشییە لەم وەرزەدا زۆر بووە منداڵێکی زۆر تووشی دەبن. ئەم نەخۆشییە هەوکردنی قورگە بەهۆی جۆرێکی ڤایرۆس ، ئەم نەخۆشییە لە هەموو تەمەنێکدا روو دەدات بەڵام لە منداڵان زۆرترە، لە ڕیگەی کۆکەو پژمینەوە دەگوازرێتەوە. نیشانەکانی : هەر وەکو هەڵامەتەو و منداڵەکە تای دەبێت و قورگ ئێشەی زۆر و لووت تەڕی و کۆکە ، کە سەیری قورگی منداڵەکە دەکەیت برینی بچووک دەبینی لەسەر بەشی پشتەوەی مەڵاشوو و ئەملاو ئەولای قورگ وەک لە وێنەکەدا دیارە. منداڵەکە بەهۆی ئازاری قورگەوە خواردنی زۆر کەم دەبێتەوە بەوهۆیەوە تووشی ووشکبوونەوە و بێهێزی دەبێت. نیشانەکانی چەند رۆژێک دەخاێنێت. چارەسەر: بە گشتی ئەم نەخۆشیە مەترسی نییە و دووای چەند رۆژێک خۆی باش دەبێت تەنها دەرمانی ئازار شکێن و دژە تای پێویستە لەگەڵ خواردنەوەی شلەمەنی زۆر بە شێوەی ژەمی کەم و بەردوام بەڵام خواردنەکانی نابێت گەرم بێت گەر منداڵەکە خواردنی زۆر کەمی کرد باشترە لە خەستەخانە داخڵ بێت بۆ پێدانی ئاوی موغەزی لە رێگای کانیولاوە. دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad