English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تایی خوێن بەربوون چیەو نیشانەکانی چین
2022-05-13 [02:38 AM]

ZNA- ھەولێر


پەتایی خوێن بەربوون نەخۆشێکی ڤایرۆسیە لە رێگایی زیندەوەری بچوک و ئاژەلەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە زۆرجار کاریگەری لەسەر ئاژەلەکە دروست ناکات بەلام کاریگەری بەسەر مرۆڤەوە دەبێت وە لە ٪‏٤٠ ئەو کەسانەی تووشبووی ھەلگری ئەم جۆرە ڤایرۆسەن مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت .

د. ھەوار شێرکۆ پسپۆری نەخۆشیەکانی ھەناو بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند نەخۆشی تایی خۆێن بەربوون چەند جۆرێکن لە سروشت دا بلاوبوونەتەوە لە رێگای حەیوانات و ئاژەلە بچوکەکانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە ھەندێ جۆری ئەم ڤایرۆسە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە .


د. ھەوار گوتیشی ئەگەر ئەو گەنەیەی بە ئاژەلەکانەوەیە مرۆڤ دەستی لێبدات بە دەگوازرێتەوە ھەروەھا لە رێگایی خواردنی گۆشتی ئەو ئاژەلەی دووچاری ئەم ڤایرۆسە بووە ئەگەر گۆشتەکە بە باشی بکولێنرێت ئەوە ئەگەری مردنی ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت وە لە رێگای شیری ئاژەلەکانیش بەلام ئەویش بە باش کولاندنی ڤایرۆسەکان دەمرن لە رێگای سەربرینی ئاژەلیش نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە یانیش لە رێگای زیندەوەری بچوکەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە .


ئەو دکتۆرە گوتیشی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بریتین لە تایەکی بەرزی ھەموو جەستەی مرۆڤ ئازاری ھەیە لەوانەیە نەخۆشەکە دووچاری سکچوون و رشانەوە ببێت ، نەخۆشەکە ھەست بە بێھێزی و گێژبوون دەکات ھەرکات ئەو نیشانانە بەدیکران پێویستە پشکنینی خوێنی بۆ بکرێت .


دکتۆر ھەوار گوتیشی بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی تایی خوێن بەربوون پێویستە لەو شوێنانە دروبکەوینەوە کە گەنەیی تێدایە وە دورکەوتنەوە لە کرینی گۆشتی سەر شەقامەکان ئەو کەسانەی گۆشت دەفرۆشن پێویستە رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن دەستکێش لە دەستبکەن دورکەوتنەوە لە ئاژەلانە مێشولەیان بە دەورەوەیە چونکە ئەگەر ئاژەلەکە نەخۆشبێت خوێنی دەمژن بە مرۆڤەوە دەدات دووچاری ڤایرۆسی خوێن بەربوون دەبێت .





ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad