English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو کەسەی بووە ھۆی خۆکوشتنی ئاریان دەستگیرکرا
2022-05-13 [02:40 AM]

ZNA- ھەولێر


دوایی ئەوەی لە ١٩-٤-٢٠٢٢ کچێک بەناوی ئاریان محەمەد خەلیل لە شاری ھەولێر ونببوو کە قوتابی پەیمانگایی پۆلی تەکنیکی بوو دوایی ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە ٢١-٤ تەرمەکەی دۆزراییەوە کە خۆی لە بالەخانەێکی تەواو نەکراوەوە فڕێدابوو خوارەوە .

لەمبارەیەوە مقەدەم ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای روداوەکە لێکۆلینەوەێکی چڕمان دەستپێکرد لە باوکی کچکەشمان پرسی ھیچ پالنەرێک ھەبووە ئەو ئەو کچە پەنا بۆ خۆکوژی ببات .


ھۆگر عەزیز گوتیشی ئێمە لە رێگای ھاورێکانیەوە لە زانکۆ بەدواداچوونێکی چڕمان کرد بۆمان دەرکەوت کەسێک ھەرەشەی لێکردووە کە نازاندرێت کێیە ئێمە لە رێگایی ئەکاونتێکەوە لە فەیسبوک لە ناو مۆبایلی کچەکە کەسێکمان ئاشکرا کرد توانیمان شوێنی نیشتەجێ بوونی ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین .


گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راشیگەیان دوایی دەستگیر کردنی تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی داناوە کە لەژێر ھەرەشەکانی ئەو ئاریان محەمەد خەلیل پەنای بۆ خۆکوژی بردووە وە لە ناو مۆبایلەکەی ئەشمان ئاشکراکرد کە ھەرەشەی لە چەندین کچی تر کردووە .





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad