ZNA - هەولێر
لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام میوانداری یانەی بیرنلی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی تۆتنهام کۆتایی هات.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان هاری کەین بە لێدانی سزا لە خولەکی هەشتی زیادکراودا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، تۆتنهام خاڵەکانی گەیاندە 68 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چوە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی، بیرنلیش بە 34 خاڵ لە پلەی هەژدەدایە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad