ZNA- هەولێر
مێرسیا جوانا، جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، بە ئەرێنییەوە لە پێشنیایی هەریەک لە فینلەندا و سوید بۆ بوون بە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ دەڕوانین و لەم پێشنیارە دەکۆڵینەوە.
جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ گوتی، فینلەندا و سوید یەکێکن لەو وڵاتە هاوپەیمانانەی زۆر لە ناتۆ نزیکن و خاوەنی سوپایەکی بەهێزن.
جوانا جەختیکردەوە، ئەگەر ئەم دوو وڵاتە لە چەند رۆژی داهاتوودا داواکاری پێشکەش بکەن، دەتوانین پێشوازی لە داواکارییەکەیان بکەین.
لەبارەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ رێگریکردن لە بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ جێگری سکرتێری گشتی ئەم هاوپەیمانێتییە ئاماژەی بەوەدا، تورکیا ئەندامێکی گرنگە و گفتوگۆی راشکاوانەمان لەبارەی هەڵوێستی ئەم وڵاتە کردووە، بەڵام هیچ ئەندامێک ناتوانێت به ڤیتۆکردن رێگە بهە بە ئەندامبوونی وڵاتێکی دیکە بگرێت.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |