English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەماهەنگی شیعە: دەستپێشخەریى پەرلەمانتارانى سەربەخۆ نزیكە لە داواكارییەكانی ئێمە
2022-05-16 [08:51 AM]

​ZNA- هەولێر


هاوپەیمانی چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە رایگەیاند، دەستپێشخەریى پەرلەمانتارانى سەربەخۆ هاوتەریبی هەوڵەکانى ئەوانە بۆ دۆزینەوەى چارەسەر بۆ قەیرانى سیاسیى وڵات و هەنگاوى سەربەخۆکان نزیکە لە دەستپێشخەرییەکەیان.

ئەمڕۆ دووشەممە 16-5- 2022، هاوپەیمانی چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە لە راگەیێندراوێکدا هەڵوێستى خۆى لەبارەى ئەو دەستپێشخەرییە خستەڕوو کە دوێنێ یەك شەممە لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانى سەربەخۆ بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق بڵاوکرایەوە

هەماهەنگى شیعە دەڵێت: "ئەو هەنگاوە کردەییانەى پەرلەمانتارانى سەربەخۆ رایانگەیاندوون نزیکن لە خاڵەکانى ئەو دەستپێشخەرییەى لە 3ى ئایار رامانگەیاندن بۆ دروستکردنى گەورەترین فراکسیۆن".

رۆژی یەك شەممە 15-5،  ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى سەربەخۆ پڕۆژەیەکیان راگەیاند بۆ پێکهێنانى حکومەت کە دیارترین خاڵەکانى ئەوەیە سەرۆکوەزیرانى داهاتوو کەسێکی سەربەخۆ بێت و پڕۆسەى پێکهێنانى حکومەتیش بێ دەستوەردان بێت، گەورەترین فراکسیۆن بێ مەرجى پێشوەختە پێکبهێندرێت، کارنامەى حکومەتى نوێ بەڵێنى کۆتاییهێنان بە دیاردەى چەکدارى تێدابێت .

 

 





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad