English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەچەند پارێزگایەكی عێراق دەوامی فەرمانگەكان ڕاگیران
2022-05-16 [09:06 AM]

​ZNA- هەولێر


ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی شەپۆی خۆڵبارینەوە لە چەند پارێزگایەک دەوامی سەجەم فەرمانگەکانیش راگیران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی توند ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە و لە چەند پارێزگایەکیش کاریگەریی خۆڵبارینەکە زۆرە.

بەهۆی خۆڵبارینەوە بەیانی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە عێراقدا راگیران و دواخران بۆ کاتێکی دیکە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقیش، لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، کەرکوک، بابل، واست، دیوانیە و دیالە، دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان راگیراون، جگە لە تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ.

 





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad