ZNA – هەولێر
بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی Doctor Strangeداهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا و دوو هەفتەیە لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوورە. ئەم بەرهەمە سینەماییە داهاتی یەکەم هەفتەی 185 ملیۆن دۆلار بووە و داهاتی ئەم هەفتەیەی 16 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری ئەمریکییە لە سینەماکانی ئەمریکای باکووە. بە بەراورد بە هەفتەی یەکەم، داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، لە دووەم هەفتەی نمایشکردنیدا، بە رێژەی 81٪ کەمیکردووە. یەکەم بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2016 بڵاوکرایەوە و تیشک دەخاتە سەر پزیشکێک بەناوی ستیڤین سترینگ کە بەهۆی رووداوێکەوە کارەکەی لەدەستدەدات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad