ZNA – هەولێر
بەرهەمهێنەرانی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی ئەکشن Top Gun بەناوی Top Gun: Maverick، دیمەنی نوێی ئەم بەرهەمەیان بڵاوکردەو. بلاوکردنەوەی دیمەنی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە، ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە 26 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا. لەم بەرهەمەدا تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی، رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بڕیارە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 75مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان نمایشبکریت کە چالاکییەکانی لە 17-28 ئەم مانگە لە شاری کان لە فەرەنسا سازدەکرێت. چیرۆکی بەشی نوێی ئەم بەرهەمە مافریک وەک راهێنەری فرۆکەی جەنگی لە نێو هێزی ئاسامنی ئەمریکی دەمێنێتەوە و ئەزماننی خۆی دەبەخشێتە فرۆکەوانە گەنجەکان.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad