English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەشعان جبوری لە كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌
2022-05-16 [03:00 AM]

ZNA - ھەولێر



دادگای باڵای ئیتیحادی بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بە گوێرەی بڕیارەکە، مەشعان جبووری لە مافی بوونە ئەندام لە ئەنجوومەنی نوێنەران بێبەش کرا.

ئەو بڕیارەی دادگا دوای ئەوە ھات، قوتەیبە ئەلجبووری، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران سکاڵای لە دژ تۆمار کردبوو، بەوەی کە بڕوانامەی ساختە کردووە.

سەرچاوەیەکی یاسایی نزیک لە دادگاکە رایگەیاند، بنەمای ئەو بڕیارە پەیوەستە بە نادرووستیی بڕوانامەی مەشعان جبوورییەوە.

دادگای باڵای ئیتیحادی لە لایەن ژمارەیەک لایەنی سیاسییەوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت، کە لە دەرکردنی بڕیارەکانیدا کەوتووەتە ژێر کاریگەری پەکخەرانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

ھاوکات ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای ئیتیحادی بە سیاسی کراوون.

 
 





ئەم هەواڵە 883جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad