English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاو چی گرنگییه‌كی هه‌یه‌ بۆ دابەزاندنی کێش؟
2022-05-16 [12:24 PM]

هەولێر : ZNA


خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی کێش لە کاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی و زۆری کێش. کۆمەڵێک زانیاری گرنگ هه‌یه‌ دەربارەی ئاوخواردنەوە پێویسته‌ بیزانیت: ١ـ پێویستە دوو پەرداخ ئاو بخورێتەوە 10 خولەک پێش هەموو ژەمێک، تا زووتر مرۆڤ هەست بە تێر بوون بکات کاتی نانخواردن. ٢ـ پێویستە بەردەوام ئاو بخورێتەوە لە نێوان ژەمەکان دا، تا ئەو کەسە کەمتر هەست بە برسیەتی بکات، چونکە کەمخواردنەوەی ئاو، یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەوەی کە هەتدێک کەس بەردەوام برسیانە. ٣ـ ئاو رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاککردنەوەی لەش لە ماددە ژەهراوییەکان و پاشماوەی زیندەچالاکی لەش و سوتانی چەوری لە پڕۆسەی دابەزاندنی کێش. ٤ـ رێگەگرتن لە قەبزی، چونکە ئەو ڕیشاڵانەی ناو خواردن کە هەرس ناکرێن، ئاو هەڵدەمژن و دەئاوسێن و دەبنە هۆی چالاککردنی ڕیخۆڵەکان و خۆپاراستن لە قەبزی و ئاوسانی سک. ٥ـ ئاو رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی گەشیی دەم و چاو و تازەکردنەوەی خانەکانی پێست و رێگەگرتن لە زەعیف بوونەوەی دەم و چاو. ٦ـ پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی میزو مێزەڕۆ و رێگەگرتن لە هەوکردنی میزەڵدان و گورچیلە و بەردی گورچیلە. ٧ـ رێکخستنی پلەی گەرمی لەش، کە زۆر گرنگە بۆ باشکردنی هەموو شانەکانی جەستە. ٨ـ پێویستە رۆژانە لە نێوان 10 بۆ 12 پەرداخ ئاو یان زیاتر بخۆرێتەوە، بڕی پێویست بە گوێرەی کەسەکان دەگۆڕێت، رەنگی میز باشترین پێوەرە، ئەگەر رەنگی میز تۆخ بوو، مانای ئەوەیه پێویستە ئاو زیاتر بخورێتەوە. دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک





ئەم هەواڵە 1543جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad