ZNA- هەولێر
چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی لە کاندیدکردنی کەسێکی بێلایەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکات.
ئەو گروپانەی لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی دان، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوا دەکەن کەسێکی بێلایەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق رابسپێردرێت.
چواچێوەی هەماهەنگی پێیوایە دەستپێشخەریی ئەندامانی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران زۆر لە دەستپێشخەریی ئەوان نزیکە، بە تایبەت لە بۆچوونیان بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی و پارێزگاری لە پێگەی زۆرینە.
ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە |