English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بازرگانی لەبارەی دروستکردنی رۆنی زەیت لە موم و نەوت هاتە دەنگ
2022-05-17 [11:57 AM]

ZNA-هەولێر



دواى ئەوەى لە مانگى رابردوو هەواڵێک بڵاوکرایەوە لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن بەتایبەت سۆشیال میدیا گوایە توێژینەوەیەک لە کۆلیژى زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانى زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە بۆ چەند جۆرێکى زەیت کە لە بازاڕەکاندا هەیە گوایە (٥) جۆر لەو زەیتانە شیاونین بۆ خواردن و لە مۆم و کریستاڵ و پاشماوەى نەوت دروستکراون وە دەبنە هۆى جەڵتە , هەر ئەو کات وەزارەتمان بەمەبەستى بەدواداچوون بە نوسراوى ژمارە  ١٦٢٤ لە ٥/٤/٢٠٢٢ داواى لە زانکۆی سەلاحەدین و کۆلیژى ناوبراو کرد , کە ئەو توێژینەوەمان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ دراسەتکردنى بابەتەکە , وە زانکۆى ناوبراو بە نوسراى ژمارە 3/54371 لە 28/4/2022 راپۆرتێکى بەرێز (پ.ی.د.رابەرفتاح صالح) مامۆستاى کۆلیژى ناوبراوى بۆ رەوانەکردین کە گوایە ئەنجامدەرى توێژینەوەکەیە و تێیدا هاتوە  بابەتەکە پەیوەندى بە پۆستێکى دووساڵ پێش ئێستاوە هەبووە کە باسى گرنگى ئەنجامدانى توێژینەوە دەکا  وە  داواکراوە گرنگى بە بەرهەمە خۆماڵیەکان بدرێ  و هیچ توێژینەوەیەک لەو بارەیەوە ئەنجام نەدراوە و بونى     نى یە , وە هیچ لێدوانێک لەم بارەیەوە نەدراوە  . 
بۆیە داوا لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵ و بابەتانە بکەن و پاش دڵنیابونەوە بڵاو بکرێتەوە , وە هاوڵاتیانىش ئاگادار دەکەینەوە لیژنەکانى چاودێرى بازرگانى سەربەوەزارەتمان بەردەوام لە بەدواداچون دان و هیچ حاڵەتێکى لەم جۆرە لە ئارادا نى یە.
لەگەڵ رێزماندا

راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad