English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆڵبارین کەم دەبێتەوە
2022-05-17 [01:44 AM]

ZNA- هەولێر


دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات کاریگەریی خۆڵبارین بەرەو کۆتایی بچێت.

دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق پێشبینیی دەکات بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارین کەم بێتەوە و لە ئاسمانی چەند ناوچەیەکدا رێژەیەکی کەمی خۆڵبارین بمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

هەروەها بۆ هەینی پێشبینی دەکرێت، ئاسمانی عێراق بە تەواوی لە خۆڵبارین پاک بێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری عێراق بەرزتر دەبنەوە، بە پێچەوانەشەوە رۆژی شەممە سەرەتای هەفتە داهاتوو ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی دەبێت، بەڵام ئاسمانی ناوچەکانی باکووری عێراق تاڕادەیەک خۆڵبارین دەبێت.





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad