ZNA:: هەولێر
پشكنین به‌گشتی بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كه‌یه، به ڕوونتر بۆ پزیشك و پسپۆڕانی نه‌خۆشه‌كان، به‌ڵام زۆربه‌ی كات ئێمه گرنگی به پشكنین ناده‌ین، بۆ ئازار و بوونی ئاوسانی شوێنێك، ده‌رمانێك یان حه‌بێك ده‌خۆین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكات، له‌كاتێكدا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. ئه‌وانه‌ی به پێوه زۆر ده‌وه‌ستن و كاری قورس ده‌كه‌ن، له دوو حاڵه‌تدا پێویسته پشكنینی D-Dimer ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی نیسان، هاوكار سالم پسپۆڕی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "پشكنینی D-Dimerپرۆتینێكه له ناو خوێن و له كاتێكدا دروست ده‌بێت، كه خوێنی مه‌ییو ده‌توێته‌وه له‌ناو له‌شدا." ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌م پشكنینه له ڕێی پلازمای خوێنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانت هه‌یه له خوێن وه‌ك مه‌یینی نائاسایی، كه بریتییه ئه‌ستووربوونی قاچه‌كان - ئازاری به‌رده‌وامی قاچه‌كان و سووربوونه‌وه‌یان . ئاماژه‌ی دا، "خوێن مه‌یینی نائاسایی، ڕێژه‌ی به‌رزتر ده‌رده‌چێت له‌و كه‌سانه‌ی كه تووش بوون به هه‌وكردن و جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و شێرپه‌نجه و دووگیانی". هه‌ندێك ئازاری قووڵ یان ساده، مه‌یینی خوێن دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازاره چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا مه‌یینی خوێنی كوشنده دروست ده‌بێ و مه‌ترسی زۆرتان تووش ده‌كات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad