English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا دەکات
2022-05-17 [03:31 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٥/١٧ لە بارزان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی پێشوازی لە بەڕێز ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عیراق کرد کە ئەرکی لە عیراق کۆتایی دێت.

لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی بەڕێز باڵیۆزی ئەمەریکای لە عیراق کرد بۆ ھەوڵ و یارمەتیدانی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز ماتیو تولەر سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەکانی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو ھاریکاری و ھەماھەنگییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عیراق لەگەڵ خۆیان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ھەیانبووە و ھیوای خواست ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگییە بەردەوام بێت.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ھەردوولا پەیوەندییەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستانیان لەگەڵ ئەمەریکا و برەودان بە بوارەکانی ھاریکاریی ھاوبەش و ھاندانی سەرمایەی ئەمەریکی بۆ وەبەرھێنان لە عیراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر بارودۆخی عیراق و کێشە و تەحەدییەکانی بەردەم پرۆسەی و ھەوڵەکانی تێپەڕاندنی دۆخەکە.

دۆخی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ھەرێمی کوردستان، بەردەوامیی ھەڕەشەی داعش لە ناوچەکە و ھاندانی چالاکیی ئابووری لە ھەرێمی کوردستان، چەند تەورێکی دیکەی دیدارەکە بوون.





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad