ZNA- هەولێر
چەند چەکدارێک لە بەسرە پەلاماری نووسینگەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەر چوارچێوەی ھەماھەنگییان دا.
میدیای عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردووەتەوە، ئەمرۆ بەیانی چەند چەكدارێكی نەناسراو لەنێوەڕاستی بەسڕە تەقەیان لە نووسینگەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەر بە چوارچێوەی ھەماھەنگی كردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو چەکدارانە بە دوو ئۆتۆمبێل، یەكێكیان لە جۆری سۆناتە و ئەوی دیكەیان لە جۆری پیكاب، تەقەیان لە نووسینگەی عەلا ئەلحەیدەری لە چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە و ئەم هێرشە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووە .
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |