ZNA – هەولێر
هەردوو گۆرانیبێژی لوبنانی ئێلیسا و وائل کفوری ئاهەنگێک لە جەدەی سعودیا دەگێڕن.
ئاهەنگەکە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی دەستەی کات بەسەربردن سازدەکرێت.
لە ئاهەنگەکەدا هەر یەک لە گۆرانیبێژان بە جیا گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانیان پێشکێش بە هەوادارانیان دەکەن.
ئێلیسا بەم دواییە ئاهەنگی بەبۆنەی سەرکەوتنی دوایین ڤیدیۆ کلپی بەناوی "من اول دقیقة" لەگەڵ سەعد لمجەرەد، گۆرانیبێژی مەغریبی گێڕا.
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |