English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێکاری سروشتی بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی
2022-05-18 [12:34 PM]

ZNA: هەولێر


خەمۆکی لە هەر ئاستێکدا بێت دەبێ بە هەند وەربگیرێت و چارەسەری بۆ بکرێت. یەکێک لە سادەترین و سروشتی‌ترین رێکارەکان بەکارهێنانی ئەو خۆراکانەیە کە دەتوانن تا رادەیەکی بەرچاو ئەم حاڵەتە لەناو ببەن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لەم خوراکە بەسوودانە دەکەین. سێو: خواردنی یەک دانە سێو ئێوە کە خەمۆکی دەپارێزێت. هەزاران ساڵە سێوە بە میوەیەک دەناسرێ کە نەخۆشی لە مرۆڤ دوور دەخاتەوە. نیوەی سێوێک ورد بکەن و لەگەڵ نیوە کەوچێک هەنگوین لە پەرداخێک شێردا تێکەڵی بکەن، ئەگەر حەزتان لە شیر نییە دەتوانن تەنها ئاوی سێو بخۆنەوە. زەعفەران: ئەم مادەیە خۆراکییە، ئاستی سێرۆتۆنینی مێشک زیاد دەکات و کەوابوو خەمۆکییە سووکەکان چارەسەر دەکات. ئەم گیایە، تام و بۆنێکی یەکجار خۆش بە خواردنەکان دەبەخشێت و کەوابوو دەتوانن بۆ دروستکردنی خواردنی رۆژانە کەڵکی لێوەربگرن. گوڵەباخ: ٢٥ بۆ ٣٠ پەڕی گوڵەباخ بکەنە ناو ئاوەوە. بە ماوەی ١٢ بۆ ١٥ خولەک بیکوڵێنن. بوەستن تا سارد دەبێتەوە و پاشان شەکری لێ زیاد کەن. هەموو رۆژێک دوو بۆ سێ جار ئەم تێکەڵەیە بخۆنەوە. ئەم دەرمانە سروشتییە رێگری لە هێرشەکانی خەمۆکی دەکات. هێل: بۆنی خۆش و ناوازەی هێل، مێشک ئارام دەکاتەوە. بڕێکی کەم هێل بکەنە ناو چایەکەتانەوە و دواتر بیخۆنەوە. هەروەها دەتوانن دوو دەنک هێل وەرد بکەن و لەگەڵ بڕێک شەکر لەناو پەرداخێک ئاوی گەرمدا تێکەڵیان کەن و پاشان بیخۆنەوە. قاوە: بە خواردنەوەی کۆپێک قاوە، رۆژێکی پڕ وزە و شاد دەست پێبکەن. کافەئینی ناو قاوە، خەمۆکی لەناو دەبات و هەستەکانمان رێک دەخات. بەڵام هەوڵ بدەن رۆژی لە دوو کۆپ زیاتر قاوە نەخۆنەوە چونکە خواردنەوەی لەڕادەبەدەری قاوە دەرئەنجامی پێچەوانەی هەیە. زەردەچێوە: ئەگەر ئێوە بەهۆی ئاڵوگۆڕیی وەرزەکانەوە تووشی خەمۆکی دەبن زردەچێوە باشترین چارەسەرە. مادەی «کورکۆفین»ـی ناق زەردەچێوە بە شێوەی ئەرێنی کاریگەریی لەسەر ئاراستەکانی سێرۆتۆن لەناو مێشکدا دەبێت و بەم جۆرە نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە. چای سەوز: خواردنەوەی ٢ بۆ ٣ پەرداخ چای سەوز لە رۆژدا نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە. هەروەها ئەو ئاسید ئامینیانەی لەناو پێکهاتەی چای سەوزدان، هۆکارن بۆ ئارامبوونەوەی مێشک.





ئەم هەواڵە 1474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad