English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە وەزیری تەندروستییەوە 
2022-05-18 [12:31 PM]

ZNA- ھەولێر


وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەتای خوێنبەربوون (حمی النزفی) Haemorrhagic Fever نەخۆشیسەکی نوێ نییە و ھاوبەشە لە نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ و دەشگوازرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨/٥/٢٠٢٢ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی بۆ "ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس" نێردراوە، لە بەشێکیدا ھاتووە،‌ نەخۆشیی "‌تای خوێنبەربوون" بە یەکێک لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دادەنرێت. ئەمەش بەھۆی زۆری ڕێژەی پەککەوتن و مردنە لەنێو تووشبوواندا.

د.سامان بەرزنجی  لەو پەیامەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگرتن لە تووشبوون و بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردن، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین ڕێکاری دەست پێکردووە بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان. گوتیشی: ڕێژە و ژمارەی تووشبووان دەوەستێتە سەر بەرنامەی دۆزینەوەی حالەتەکان (surveillance رێد الوبائی) لەلایەن تیمەکانی تەندروستی کە بە قۆناغێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردن دادەنرێت و ڕۆژانە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت و گومانلێکراوان دەدۆزرێنەوە و نموونەی پشکنین وەردەگیرێت، دوای پشکنینی تاقیگەیی و دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕادەگەیەندرێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا د. سامان بەرزنجی باسی لەوەش کردووە کە حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراو کە دانیشتووی ناوچەی شنگالە، لەشاری زاخۆ بەسەرەتایی دەستنیشان کراوە و ڕەوانەی شاری دھۆک کراوە، بەھۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەکانی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، تا ئێستا و تا ڕادەیەک باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەرکردنی بەردەوامە، ئەمە وێڕای بوونی حالەتێکی پشتڕاستکراوەی پێشووی شاری ھەولێر کە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و ڕێکاری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراوە.

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێ: کاری ئێستای زۆر گرنگ ڕێککاری ھاوبەشی تیمەکانی ڤێترنەری و تیمەکانی چاودێری تەندروستی شوێنە گشتییەکانە، بۆیە تکا لە بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیە و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێ بوون دەکەین چاوکراوەتر بن و زیاتر چاودێری شوێنە نافەرمیەکانی سەربڕینی ئاژەڵ بکەن و ڕێگری لە سەرپێچی سەربڕین و فڕۆشتنی گۆشت و ئاژەڵان بەشێوەی نایاسایی بکەن.





ئەم هەواڵە 1804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad