English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارچێوەی هەماهەنگی: بۆ هەموو بژاردەیەکی لەیەک نزیک‌بوونەوە ئامادەین
وائیل روکابی
2022-05-18 [10:08 AM]

ZNA – هەولێر


چوارچێوەی هەماهەنگیی دەڵێت، چەند بژاردەیەکیان بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەردەستە.

وائیل روکابی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، بۆ دەربازبوون لەم قەیران و چەقبەستووە سیاسییەی هەیە، جەختیان لەسەر دیالۆگ کردووەتەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوی ئەم دوایەی دەڵێت ئێستا بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی هەموو بژاردەیەک لەبەردەمیان کراوەیە.

روکابی دەڵێت ئێستا دەرگای دانووستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ رەوتی سەدر، یان هەر لایەنێکی دیکەی نێو هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان واڵایە و ناکرێت لەمە زیاتر درێژە بە داخرانی سیاسیی بدرێت. بەڵام پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە گوتارەکەی روژی دووشەممە رایگەیاندبوو، چوارچێوەی هەماهەنگی خەیاڵیان خاوە و بەهیچ شێوەیەک هاوپەیمانیان لەگەڵ ناکات.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad